شارپرێس:
پێكان ماسیملیانۆ ئەلێگری ئیتالیو راهێنەری یانەی یۆڤانتۆسی بێزار كردووە، كە ئەوە بەمەترسی بۆ سەر یانەكەی دەزانێت.
رۆژنامەی "تۆتۆ سپۆرت"ی ئیتالی بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی پێكانە زۆرەكان رەنگە ئەلێگری لەگواستنەوەی زستانەیی پەنا بۆ كڕینی چەند یاریزانێك بەرێت، بۆ ئەوەی كێشەكانی شارەسەر بكات.
لەئێستادا یاریزانانی یانەی یۆڤانتۆس، كە بریتین لە كایمری كان و سامی خزێرە و میرالیم بیانیچ تووشی پێكانو بوونو بۆ چەند یارییەك ناتوانن بەشداری بكەن.
رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە رەنگە یۆڤانتۆس پەنا بۆ كڕینی ئەدریان رابیۆی یاریزانی (سان جیرمان)، پۆڵ بۆگبا یاریزانی (مانچستەر یونایتد) و ئارۆن رامزی یاریزانی (ئارسناڵ) بەرێت.
هـ ـ ح