شارپرێس:
یانەی مانچستەر یونایتیدی ئینگلیزی لەسەر داوای خۆزێ مۆرینیۆی پرتوگالیو راهێنەری یانەكە بەنیازی كڕینی بەرگریكارێكە.
رۆژنامەی "ئێكسپرێس"ی بەریتانی مۆرینیۆ دەیەوێت لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی یاریزانی ئینگلیزیو لویس دینكی بەرگریكاری یانەی برایتۆن بكرێت.
رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە هەوڵەكەی مانچستەر یونایتید لەكاتێكدایە، دینك لەگەڵ یانەی برایتۆن تاساڵی 2023 گرێبەستی هەیەو رەنگە ئەوە رێگربێت لەبەردەم شەیتانە سوورەكان.
هەروەها رۆژنامەكە بڵاویكردووەتەوە، كە یانەی مانچستەر دەیەوێت لەرێگەی گرێبەستێكی گەورەوە ئەو یانەیە رازی بكات بەدەستبەرداربوون لەیاریزانەكەی، كە توانایەكی بەرز لەیارییەكان پێشكەش دەكات.
هـ ـ ح