شارپرێس:
پیپ گواردیۆلای ئیسپانیو راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، چاوی لەیاریزانێكە، كە یانەی بەرشەلۆنە ئامانجییەتی بكرێت.
رۆژنامەی "میرۆر" بەنیازە لەهاوینی داهاتوو یاریزانی لاوی هۆڵەندی فرینكی دی یۆنگی یاریزانی یانەی ئەیاكس ئەمیستەردان بكرێت.
رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە یانەی مانچستەر سیتی ئامادەیی نیشانداوە لەكڕینی ئەو یاریزانە زیاتر لە شەشت ملیۆن پاوەن خەرج بكات.
ئەمە لەكاتێكدایە یانەی بەرشەلۆنە ماوەیەكە لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی یۆنگ لەهاوینی داهاتوو بكرێت، بۆ ئەوەش تەنیا بڕی 27 ملیۆن پاوەنی داوە بەیانە هۆڵەندییەكە.
هـ ـ ح