هەڵوێستی نیمار لەسەر گەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە

وەرزش

19/11/2018‌ 385 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێشتا چارەنووسی نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان بەنادیاری لەفەرەنسا ماوەتەوە.

بەشێكی زۆر لەمیدیاكان باس لەوە دەكەن، كە نیمار لەهاوینی داهاتوو دەگەڕێتەوە ئیسپانیا، جا ئەوەش بۆ یانەی بەرشەلۆنە، یان روو لەیانەی ریاڵ مەدرید دەكات.

رۆژنامەی ماركا لەو بارەوە ئاشكرایكردووە، كە نیمار لەدوای یاری بەرازیل‌و ئۆرۆگوای پرسیاری لەنیماركردووە، كە ئایا دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە كاردانەوەی نیمار لەبەرانبەر ئەو پرسیارە تەنیا دەستگرتن بەگوێوەی بووەو وای نیشانداوە، كە ئاگای لەپرسیارەكە نەبووە.

نیمار هاوینی رابردووتر لەیانەی بەرشەلۆنە رووی لەیانەی پاریس سان جێرمان كرد، كە ئەو یاریزانە لەیانەكەی دڵخۆش نییەو ئەگەری زۆر هاوینی داهاتوو ریزی ئەو یانەیە جێبهێڵێت.

هـ ـ ح