نیویۆرك تایمز: سەردانەكانی بەرهەم ساڵح بۆ پاراستنی هاوسەنگییە ‌لەناوچەكە

عیراق

19/11/2018‌ 2281 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: لوقمان حاجی قادر
لەڕیازی پایتەخت ، شا سولەیمانی كوڕی عەبدولعەزیزی پاشای سعودیە پێشوازی لەبەرهەم ساڵحی سەرۆكی كۆماری عێراق كرد، دوای ئەوەی سەرۆكی عێراق ڕۆژێك پێشتر سەردانی ئێرانی كردبوو.

سەردانە بەردەوامەكانی بەرهەم یاڵح بۆ ئێران و سعودیە ڕەنگدانەوەی ئەو هاوسەنگییەیە، كە عێراق دەیەوێت پارێزگاری لێبكات لەناوچەیەیەكدا و هاوسێ بەهێزەكانی لە هەوڵ و كۆششدان بۆ زاڵبوون‌و باڵادەستی.

بەرهەم ساڵح لە فڕۆكەخانەی ڕیاز لە لایەن پارێزگار و بەرپرسە سعودییەكانی دیكەوە پێشوازی لێكراو شا سەلمانیش بە ئامادەبوونی میرەكانی شانشینەكەی، خوانێكی شاهانەی وەك ڕێزلێنان بۆ سەرۆكی عێراق و شاندەكەی یاوەری سازكرد. 

ئاژانسە هەواڵییەكانی سعودییەش، كە دەوڵەت بەڕێیانەوە دەبات ، وردەكاری كەمی سەبارەت بە گفتوگۆكانی بەرهەم ساڵح لەگەڵ شا سەلماندا خستەڕوو.

ڕۆژی شەممە سەرۆكی عێراق لە ئیران بوو ، لەوێ بەڵێنیدا پەیوەندییە بازرگانییەكان پەرەپێبدات ، ئەمەش دوا كەمتر لەدوو هەفتە لە سەپاندنی سزاكانی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دژ به ‌كەرتی نەوت ئێرانی، كە پێشتر و لە ساڵی 2015 بەگوێرەی ڕیككەوتننامە ئەتۆمییەكە لابرابوون.

لەدوای داگیركردنی عێراق لە لایەن ئەمریكاوە لە ساڵە 2003  ، ئێران سەرچاوەی یەكەمی هاوردەكردنی وزەی كارەبا و گاز و كاڵاجۆراوجۆرەكانە بۆ بازاڕەكانی عێراق.

سەرباری سزا ئەمریكییەكان ، كەچی ڕۆژی شەممە هەردوو وڵات بەڵێنیاندا بازرگانییەكەیان فراوانتر بكەن و بیگەیەنە 20 ملیار دۆلاری ساڵانە دوای ئەوەی 8.5 ملیار دۆلار بوو لە ساڵی 2018 .

عێراق دووەم گەورە ‌بازاڕی كاڵا ئێرانییەكانە لەدوای چین ، بۆیە زۆرینەی پێداویستییەكانی لەئێران دەكڕێت لە خۆراك و ئامیرە كارەباییەكان و گازی سرووشتی.

بەڵام شانشینی سعودیە لەو ساڵانەی دوایدا دژیەتی عێراقی دەكرد لەئەنجامی داگیركردنی كوەیت لە ساڵی 1990.

مانگی پێشوو وەزیری نەوتی سعودی لەبەغدا بوو بۆ گفتۆگۆكردنی پاراستنی هاوسەنگی نرخەكانی نەوت لە دەرئەنجامی دوا سزاكانی ئەمریكا دژ بە ئێران.

زنجیرە كۆبوونەوەكانی نێوان بەرپرسە سعودی و حكومەتە تازەكەی عێراق ‌ ئاماژە بەوە دەدەن، كە شانشینی سعودیە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی شوێنپەنجەی ئابوورییەكەی ئێرانە بەسەر عێراقەوە.