بارسا و ڕیاڵ مەدرید ڕکابەری دەکەن لەسەر بەدەستهێنانی یاریزانێک

وەرزش

19/11/2018‌ 221 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریال مەدرید چووە ریزی ئەو یانانەی داوای ئەستێرەیەکی یانەی ئەیاکس ئەمستردامی هۆڵەندی دەکەن و دەیەوێت گواستنەوەی یاریزانەکە لە بارسێلۆنای رکابەری بباتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە "ریال مەدرید چاوی لەسەر فرانکی دی یۆنگ، ئەستێرەی یانەی ئەیاکس داناوە، بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی ئەم زستانەدا یاریزانەکە بباتە ریزەکانی"..

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاماژەی بەوەداوە "یانەی شاهانە دەیەوێت دی یۆنگ بکاتە جێگرەوەی لوکا مۆدریچ لە یانەکەدا"..

ئەو یاریزانە گەنجەی هۆڵەندا ئامانجی بەشێکی زۆری یانەکانی ئەوروپایە، لەوانەش مانچێستەر سیتی و بارسێلۆنا، یانەی ئەیاکس ئەمستردامیش نایەوێت بە پارەیەکی کەم دەستبەرداری یاریزانەکە بێت.

مارک ئۆڤەرمارس، بەڕێوەبەری وەرزشی ئەیاکس رایگەیاندووە، بەرگریکردن لە دی یۆنگ زۆر زەحمەتە و بەدەستهێنانی پارەی باشیش هاوکار دەبێت بۆ ئەوەی یاریزانی نوێ بکڕن.
هـ ـ ر