شارپرێس:
بەرشەلۆنە هیواى بە چاکبوونى عوسمان دیمبلى
نییە و ئەگەر هەیە یاریزانەکە ریزى یانەکەى بەجێبهێڵێت.
ڕۆژنامەی مارکا ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە"
یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى لەبارەى چاکبوونى دیمبلى فەڕەنسییەوە لە داهاتوودا
بێهیوا بووە و ئەگەر هەیە یاریزانەکە لە ماوەى داهاتوودا ریزى یانە کەتەلۆنیەکە
بەجێبهێڵێت".
هاوکات رۆژنامەى سپۆرتی کەتەلەۆنی باسی
لەوەکردوە "بەرشەلۆنە نرخى دیمبلى بە ٨٨ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار پاوەند
دیاریکردووە بۆ هەر یانەیەک ئارەزووى گواستنەوەى بکات، لە ئێستاشدا چەند یانەیەک
گرنگى پێدەدەن، کە دیارترینیان لیڤەرپوڵ و ئارسناڵن".
دواى کێشەکانى نێوانیان بەرشەلۆنە داواى لە
دیمبلى کردبوو هەڵسوکەوتەکانى باش بکات، بەڵام یانەکە وایدەبینێت قورسە هێرشبەرە
فەڕەنسیەکە بگۆڕدرێت.
هـ ـ ر