شارپرێس:
ئه‌نتۆنیۆ ڤالێنسیای یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نوێبكاته‌وه، هاوكات خواستی خۆی بۆ وێستگه داهاتووی یاریكردنی ئاشكراده‌كات.
ڕۆژنامه‌ی میترۆی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، تا ئێستا ئیداره‌ی مانچسته‌ر یونایتد نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت له‌نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئه‌نتۆنیۆ ڤالێنسیای یاریزانی یانه‌كه‌ی، هاوكات ئه‌و یاریزانه ده‌یه‌وێت یانه‌كه‌ی جێبهیڵێت به‌ڵام هه‌ر له‌خولی ئینگلیزی بمێنێته‌وه.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌وه ڤالێنسیا ته‌نیا پێنج یاریی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد به‌شداریكردووه، زۆربه‌ی كاته‌كان به‌بڕیاری جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنه‌ری شه‌یتانه سوره‌كان، ئه‌و یاریزانه له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ ده‌بیندرێت.
ڤالێنسیا له‌باره‌ی دانیشاندنی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ ڕایگه‌یاند، ئه‌و نه توشی پێكان بووه نه‌هیچ كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌یه، به‌ڵكو به‌بڕیاری ڕاهێنه‌ر بووه، ئه‌ویش ڕێز له‌و بڕیاره ده‌گرێت.
ڕ . ج