ڕاهێنه‌ری ئارسیناڵ پێویستی به‌ سێ وه‌رزی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانه‌

وەرزش

19/11/2018‌ 283 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی ڕایگه‌یاند، ڕاهێنه‌ری ئێستای ئه‌و یانه‌یه‌ پێویستی به‌ سێ وه‌رزی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان هه‌یه‌، بۆئه‌وه‌ی ڕیزی یانه‌كه‌ی ڕێكبخاته‌وه‌.

رای پارلۆر، ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی ڕایگه‌یاند، یانه‌كه‌ی له‌ئێستادا به‌هۆی ئۆنای ئیمری ڕاهێنه‌ریه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌كی ڕاسته‌.

پارلۆر بۆچوونیشی وایه‌، ئیمری پێویستی به‌ سێ وه‌رزی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان هه‌یه‌، بۆئه‌وه‌ی ڕیزی یانه‌كه‌ی ڕێكبخاته‌وه‌، وابكات سه‌رنجی یاریزانان به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت.

پێشتر ئۆنای ئیمری ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان بوو، به‌ڵام ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ئه‌ركه‌ بوو و په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی ئارسیناڵه‌وه‌ كرد‌و یانه‌كه‌ی ئێستا له‌ ڕیزبه‌ندی پێنجه‌می خولی نایابی ئینگلیزیدایه‌.

ڕ . ج