شارپرێس:
یانه‌ی میلانی ئیتاڵیی ده‌یه‌وێت سیسك فابریگاس-ی یاریزانی یانه‌ی چێڵسی-ی ئینگلیزی، بۆ ڕیزی یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا، یانه‌ی میلان ده‌یه‌وێت پلانێك بۆ به‌هێزكردنی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌كه‌ی جێبه‌جێكات، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌یه‌وێت سیسك فابریگاس-ی یاریزانی یانه‌ی چێڵسی بۆ ڕیزه‌كانی بگوازێته‌وه.
ڕۆژنامه‌كان پێیان وایه، فابریگاس گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چێڵسی نوێناكاته‌وه ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه كه‌مترین چانسی یاریكردنی له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی هه‌یه.
ڕ . ج