سوارێز رێگەی چارەسەری دەخاتە بەردەم عوسمان دیمبلی

وەرزش

20/11/2018‌ 616 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، ئامۆژگاری عوسمان دیمبلی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەكەی كردووە.

سوارێز بەعوسمان دیمبلی راگەیاندووە، كە ئەگەر ئامۆژگارییەكانی وەربگرێت، ئەوە بەدڵنیایی دەبێتە رێگەی چارەسەرو كێشەكانی چارەسەر دەبێت.

ئەو یاریزانە ئۆرۆگواییە رایگەیاندووە، كە دەبێت یاریزانە فەرەنسییەكە تەنیا بیر لەتۆپی پێ‌ بكاتەوە وەك یاریزانێكی پیشەگەرو نابێت بیر لەهیچ رێگەیەكی تر بكاتەوە.

هەروەها رایگەیاندووە، دەبێت عوسمان دیمبلی پەیوەندی لەگەڵ یاریزانەكانی بەرشەلۆنە باش بكات‌و خۆشی دڵخۆش بێت بەیاریكردن لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە.

هـ ـ ح