یۆڤانتۆس چاوی لەئەستێرەیەكی تری ریاڵ مەدریدە

وەرزش

20/11/2018‌ 184 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی چاوی لەئەستێرەیەكی تری یانەی ریاڵ مەدریدەو دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو بیكرێت.

رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤیۆ" بڵاویكردەوە، كە یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو خامیس رۆدریگیزی كۆڵۆمبی بكرێت، كە ئێستا بەخواستن یاری بۆ یانەی بایەرن میونیخ دەكات.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، ریاڵ مەدرید نرخی ئەو یاریزانە كۆڵۆمبییەی بە 42 ملیۆن یۆرۆ دیاریكردووە، كە یانە ئیتالییەكە ئامادەیە بیكرێت.

خامیس تەمەنی 27 ساڵەو بەهۆی ئەوەی لەیانەی ریاڵ مەدرید وەك یاریزانی سەرەكی یاری پێنەدەكرا رووی لەیانە ئەڵمانییەكە كرد، ئێستاش دیارنییە لەو یانەیە دەمێنێتەوە، یان روو لەیانەی یۆڤانتۆس دەكات.

هـ ـ ح