سیدۆرف: نیمار بەرۆشتنی لەبەرشەلۆنە هەڵەیكرد

وەرزش

20/11/2018‌ 464 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كلارنس سیدۆرف، ئەستێرەی پێشووی یانەی ریاڵ مەدریدو راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی كامیرۆن، قسەی لەسەر نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان كرد.

كلارنس سیدۆرف، لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە نیمار داسیلڤا بەرۆشتنی لەیانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بۆ یانەی پاریس سان جێرمان "هەڵەیكرد".

ئەو راهێنەرە هۆڵەندییە راشیگەیاند، راستە نیمار ئەستێرەیە لەبواری تۆپی پێی، بەڵام پێویستی بەیانەیەكی بەهێزە بۆ ئەوەی ئەستێرەی زیاتر بگەشێنێتەوە.

هەروەها رایگەیاند، نەدەبوو نیمار بەو خێراییە بەرشەلۆنە جێبهێڵێت‌و روو لەیانەی پاریس سان جێرمان بكات، چونكە بەوە كۆتایی بەگەشانەوەی ئەستێرەیی خۆی هێنا.

نیمار لەهاوینی رابردووتر لەیانەی بەرشەلۆنەوە رووی لەیانەی پاریس سان جێرمان كرد، كە ئێستا لەیانەكەی دڵخۆش نییەو ئەگەر هەیە، بەم نزیكانە بگەڕێتەوە بۆ ئیسپانیاو یاری بۆ یانەیەكی ئەو وڵاتە بكاتەوە.

هـ ـ ح