رۆناڵدۆ هاوكاری ریاڵ مەدریدی لەكڕینی یاریزانێكی بەرازیلی كردووە

وەرزش

20/11/2018‌ 344 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان بڵاویانكردووەتەوە، كە یانەی ریاڵ مەدرید سەركەوتوو بووە لەكڕینی یاریزانێكی بەرازیلی لاو، كە ئاستێكی بەرز لەیارییەكان پێشكەش دەكات.

رادیۆی "كادینا سێر"ی ئیسپانی بڵاویكردەوە، كە یانەی ریاڵ مەدرید، بۆ گفتوگۆی لەگەڵ یانەی كۆرینسیانزی بەرازیلی كردووە، ئەوەش بۆ كڕینی یاریزانی لاوی ئەو یانەیە "بیدرینیۆ" لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی.

ئەو یاریزانە تەمەنی 20 ساڵەو لەزیاتر لەشوێنێك لەیاریگا یاری دەكات، بەتایبەتی لەهێڵی ناوەندو هێرشبەری، كە  38 یاری بۆ كۆرینسیانز ئەنجامداوەو بەهای گرێبەستەكەی 50 ملیۆن یۆرۆ بووە.

یانەی ریاڵ مەدرید بۆ كڕینی ئەو یاریزانە، سودی لە رۆناڵدۆی دیاردەی بەرازیلی‌و سەرۆكی ئێستای یانەی بەلەدوەلید بینیوە، كە بەپێی رۆژنامەی سپۆرت، رۆناڵدۆ هەوڵیداوە رێكاری گرێبەستەكە بۆ یانە مەدریدییەكە ئاسان بكات.

هـ ـ ح