ریاڵ مەدرید بۆ كڕینی دی یۆنگ دێتە سەر خەت

وەرزش

20/11/2018‌ 332 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یاریزانی هۆڵەندی‌و هێڵی ناوەندی ئایاكس ئەمیستەردام، فرینكی دی یۆنگ ئامانجی سەرەكی یانەی بەرشەلۆنەیە دەیەوێت بیكرێت، بەڵام یانەی ریاڵ مەدریدیش بۆ كڕینی ئەو یاریزانە هاتووەتە سەر هێڵ.

دی یۆنگ بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەیارییەكان پێشكەشی دەكات، جگە لەریاڵ مەدریدو بەرشەلۆنە، یانەكانی تری ئەوروپا هەوڵی كڕینی دەدەن لەوانە لیڤەرپوڵ‌و مانچستەر یونایتیدو یۆڤانتۆس.

سەرچاوە هەواڵییەكان باس لەوە دەكەن، كە یانەی ریاڵ مەدرید بۆ كڕینی ئەو یاریزانە هۆڵەندییە گرێبەستێكی 80 ملیۆن یۆرۆیی ئامادەكردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بەنرخێكی كەمتر لەو گرێبەستەی ریاڵ مەدرید ئەو یاریزانە هۆڵەندییە لەیانەی ئەیاكس بكرێت، كە ئەوە ئەركی یانە كەتەلۆنییەكەی قورس كردووە.

هـ ـ ح