رۆناڵدۆ لەرۆشتنی ئۆزێل لەریاڵ مەدرید نیگەران بووە

وەرزش

20/11/2018‌ 349 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید لەرۆشتنی مەسعود ئۆزێلی ئەڵمانی بۆ یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی لەساڵی 2013 نیگەران بووە.

رۆژنامەی "مترۆ"ی بەریتانی بڵاویكردەوە، كە ریاڵ مەدرید رۆشتنی ئۆزێلی بەزیان بۆ سەر خۆی بینیوە، بۆیە لەو كاتە نیگەران بووە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردووەتەوە، كە كریستیانۆ رۆناڵدۆ پێیوابووە ئۆزێل باشترین یاریزان بووە لەگەڵی گونجاوە، بۆیە ئەو نیگەرانییەشی گەیاندووەتە ئیدارەی یانەكەی بۆ پاشگەزبوونەوە لەفرۆشتنی ئەو یاریزانە ئەڵمانییە.

ئەمە لەكاتێكدایە لەهاوینی رابردوو رۆناڵدۆ لەیانەی ریاڵ مەدریدەوە رووی لەیانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی كرد، ئەوەش دوای نۆ ساڵ لەیاریكردن بۆ ئەو یانە مەدریدییە.

هـ ـ ح

بەپەلە