شارپرێس:
ئیداره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ده‌یه‌وێت به واژۆكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ-ی سویدی، شوێنی به‌تاڵیی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پڕبكاته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی سپۆرت بڵاویكرده‌وه، ئیداره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدو له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه فلۆره‌نتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه، ده‌یه‌وێت ئیبراهیمۆڤیچ بۆ یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه.
ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی نوسیوه، ئیبرا به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی و تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له‌و یانه‌یه ده‌مێنێته‌وه، ئه‌ویش بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ به‌كاتیی.
ر . ج