شارپرێس:
ئه‌ندرێ ڕابیۆی یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی نزیكه له‌وه‌ی كه كۆتایی ئه‌م وه‌رزه په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانیه‌و بكات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنه‌ی، ڕابیۆ ئاره‌زووی په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه ده‌كات، گه‌ربێتوو پاریس سانجێرمان تا كۆتایی وه‌رز له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه نه‌گاته ڕێككه‌وتن، ئه‌وا ڕابیۆ به‌بێ به‌رامبه‌ر ڕووده‌كاته به‌رشه‌لۆنه.
ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌یشی ئاشكراكردووه، ڕابیۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداره‌ی به‌رشه‌لۆنه كۆبووه‌ته‌وه، خواستی خۆی بۆ یاریكردن به درێسی به‌رشه‌لۆنه‌وه ئاشكراكردوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رشه‌لۆنه ده‌ترسێت هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی رابیۆ بدات، به‌ڵام له‌كۆتایدا ئه‌و یاریزانه هاوشێوه‌ی گریزمان بڕیاری مانه‌وه له‌یانه‌كه‌ی بدات.
ڕ . ج