شارپرێس:
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ده‌یه‌وێت هاوینی ئه‌مساڵ ئیبراهیم دیازی یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی بۆ یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی ئاس-ی ئیسپانی، ئیبراهیم دیازی ته‌مه‌ن 19 ساڵ بوه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی ئیداره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، ده‌یه‌وێت هاوینی ئه‌مساڵ له‌ڕیزی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتییه‌وه بۆ ڕیزی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بگوازێته‌وه.
ڕۆژنامه‌كه ده‌شڵێت، تا ئێستا دیاز گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی نوێنه‌كردوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره بۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی دیاز له‌گه‌ڵ ستیزن كه‌مترین جار له‌پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیدا بووه، ئه‌وه‌ش زیاتر واده‌كات ڕیاڵ مه‌درید په‌یوه‌ست بێت به‌و یاریزانه.
ڕ . ج