چوار یاریزانی ڕیاڵ مەدرید گەڕانەوە مەشقەکانی یانەکەیان

وەرزش

20/11/2018‌ 164 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەر چوار یاریزانە پێکراوەکەى ریاڵ مەدرید کارڤاخال و مارسیلۆ و ڤایخۆ و ماریانۆ دیاز  بەشداری مەشق و راهێنانەکانی یانەکەیان پێش دەستپێکردنی یارییەکانی هەفتەى سیانزەى خولی ئیسپانیا کرد.


بریارە رۆژی 24ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ کاتژمێر سێی نیوەرۆ یانەى ریاڵ مەدرید لەدەرەوەى یاریگاى خۆی روبەروی یانەى ئیبار ببێتەوە.


بۆ ئەو یارییە لە ئێستادا راهێنانەکانی ریاڵ مەدرید دەستی پێکردوە بەبێ ئەو یاریزانەى لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان بەشداری خولی نەتەوەکانی ئەوروپاو یارییە دۆستانەکانیان کردوە.


بەشێکی زۆری ئەو یاریزانانەى بەشداری راهێنانەکانی ریاڵ مەدریدیان کرد یاریزانە پێکراوەکان بوون.


کارڤاخال لەسەر چیمەن راهێنانی کردوەو هیچ کێشەیەکی نەبوەو مارسیلۆش لە ژوری جومناستیک بوە و هێشتا بەتەواوی بۆ یاریکردن ئامادە نیە.

هـ ـ ر