پێنج یاریزانی پێکراوی ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆ یارییەکەی بارسا گەڕانەوە ڕاهێنانەکان

وەرزش

20/11/2018‌ 115 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێش یارییەکەى بەرامبەر بەرشەلۆنە، پێنج یاریزانى پێکراوى ئەتلەتیکۆ مەدرید پەیوەندییان بە راهێنانەکانەوە کردەوە.


دێگۆ کۆستا و ستیڤان ساڤیچ و لۆکاس هێرناندێز و خۆرخى کۆکى و تۆماس لیمار پەیوەندییان بە راهێنانە بەکۆمەڵەکانى ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە کردەوە، کە پێشتر بەهۆى پێکانەوە لە یاریگاکان دوورکەوتبوونەوە.


لەگەڵ ئەوەى هێشتا پزیشکەکانى یانەکە گڵۆپى سەوزیان بۆ یاریکردنى پێنج یاریزانەکە هەڵنەکردووە، بەڵام بە شێوەیەکى سروشتى راهێنانیان کردووە و ئەگەر هەیە لە پێکهاتەى یانەکەدا بۆ یارییەکەى بەرامبەر بەرشەلۆنە ببینرێن.


ئەتلەتیکۆ مەدرید لە هەفتەى ١٣ى خولى پلە یەکى ئیسپانیا لە یاریگاى میترۆپۆلیتانۆ میواندارى بەرشەلۆنە دەکات، کە شەممەى داهاتوو بەڕێوەدەچێت و بە دڵنیاییەوە دیگۆ گۆدینى دڵى بەرگریکارانى ئەتلەتیکۆ مەدرید بەهۆى پێکانەوە بەشدارى لە یارییەکە ناکات.

هـ ـ ر