ئیبراهیم ئۆڤیچ بۆ ماوەی شەش مانگ دەگەرێتەوە ئەیسی میلان

وەرزش

20/11/2018‌ 165 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی رەزامەندی پیشانداوە بگەڕێتەوە ریزەکانی میلان بەو مەرجەى دواتر گرێبەستەکەى درێژ بکرێتەوە.


یانەى میلان بە مەبەستی بەهێزکردنی ریزەکانی بریاریداوە بۆ ماوەى شەش مانگ گرێبەست لەگەڵ ئیبراهیمۆڤیچ ئیمزابکات.


رۆژنامەى لاگازێتا ئاشکرایکردوە "ئیبراهیمۆڤیچ بۆ ئەو شەش مانگە بری دوو ملیۆن یۆرۆ وەک موچە وەردەگرێت".


لیۆناردۆی بەڕێوەبەری کارەکانی یانەى میلان ئاشکرایکرد "ئیبرا زۆر نزیکە لە یانەى میلان و خەریکە هەواڵی گەڕانەوەى دەبێت بە راست".


رۆژنامەى لاگازێتا باسیشی لەوە کردوە "ئیبراهیمۆڤیچ داواى لە ئیدارەى میلان کردوە ئەگەر ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردن ، گرێبەستەکەى بۆ درێژبکەنەوە".


هـ ـ ر