گەڕانەوەی چەكێكی بەهێز بۆ بەرشەلۆنە

وەرزش

21/11/2018‌ 425 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە چەكێكی بەهێزی بۆ گەڕایەوە، ئەوەش بۆ شەڕی یاریكردن لەگەڵ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید.

فلیپی كۆنتینیۆی بەرازیلی ئەو یاریزانەی بەشەلۆنەیە، كە ماوەی رابردوو تووشی پێكان بوو، بەڵام ئێستا لەپێكانەكەی چاكبووەتەوە.

رۆژنامەی مۆندۆ بڵاویكردەوە، كە كۆنتینیۆ بەشداری راهێنانە بەكۆمەڵەكانی كردووەو بۆ یاری بەرانبەر یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بۆ یاریكردن ئامادە دەبێت.

یانەی بەرشەلۆنە رۆژی 24ی ئەم مانگە لەهەفتەی 14 خولی ئیسپانی رووبەڕووی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دەبێت، كە یارییەكە بۆ هەردوو یانە قورسە.

هـ ـ ح