ریاڵ مەدرید هەوڵی كڕینی ئامانجێكی بەرشەلۆنە دەدات

وەرزش

21/11/2018‌ 287 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە ماوەیەكە لەسەر هێڵە بۆ كڕینی یاریزانێكی یانەی پاریس سان جێرمان، بەڵام رەنگە یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵەكانی قورس بكات.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردەوە، كە یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو هەوڵی كڕینی ئەدریان رابیۆ بدات، كە یانەی بەرشەلۆنە ماوەیەكە هەوڵی كڕینی دەدات.

رابیۆ لەهاوینی داهاتوو گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان تەواو دەبێت‌و بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدریدیش دەیانەوێت بەگرێبەستی سەربەست ئەو یاریزانە فەرەنسییە بكڕن.

رەنگە رابیۆ قورسترین گرێبەست بێت لەهاوینی داهاتوو بەهۆی ئەوەی جگە لەوەی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید چەند یانەیەكی تریش لەسەر هێڵبن بۆ كڕینی.

هـ ـ ح