چاوی بەرشەلۆنە دەچێتە سەر یاریزانێكی ئایاكس

وەرزش

21/11/2018‌ 234 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە چاوی چووەتە سەر یاریزانێكی یانەی ئایاكس‌و بەنیازە لەهاوینی داهاتوو بیكرێت.

رۆژنامەی ماركا بڵاویكردەوە، كە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت گۆڵپارێزی یانەی ئایاكس ئەمیستەدام بكرێت، كە ناوی ئەندرییە ئۆنانای كامیرۆنییە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە یانەی بەرشەلۆنە بۆ جێگرەوەی گۆڵپارێزی دووەمی یانەكەی یاسبر سیلسین ئەو گۆڵپارێزە بكرێت.

سیلسین دوو ساڵە رووی لەیانەی بەرشەلۆنە كردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی وەك گۆڵپارێزی سەرەكی مامەڵەی لەگەڵ ناكرێت، دەیەوێت ریزی یانە كەتەلۆنییەكە جێبهێڵێت.

ئۆنانا پێشتر لەساڵی 2010 لەتیپی لاوانی بەرشەلۆنە یاری كردووەو دواتر رووی لەیانەی ئایاكس كردووە، كە ئێستا ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات.

هـ ـ ح