رۆناڵدۆو كچە هاوڕێكی شوێنی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەیان ئاشكرادەكەن

وەرزش

21/11/2018‌ 1945 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس‌و كچە هاوڕێی جۆرجینا رۆدریگیز ئەو شوێنەیان ئاشكراكرد، كە ئاهەنگی هاوسەرگیری تێدا بەرێوەدەبەن.

رۆژنامەی زە سەن بڵاویكردەوە، كە رۆناڵدۆو رۆدریگیز، كەنیسەی "گران مادری دی دیو"یان دیاریكردووە بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەیان، كە یەكێكە لەكەنیسە بەناوبانگەكانی ئیتالیا.

رۆناڵدۆی 33 ساڵ‌و جۆرجینا 24 ساڵ بەم دوایانە ئەڵقەی هاوسەرگیریان گۆڕییەوەو بڕیاریاندا بەم نزیكانە ئاهەنگی هاوسەرگیری رێكبكخەن.

مێژووی پەیوەندی خۆشەوەیستی رۆناڵدۆو جۆرجینیا بۆ ساڵی 2016 دەگەڕێتەوە، كە خاوەنی یەك منداڵن‌و بەم نزیكانەش پەیوەندییەكەیان دەكەنە فەرمی.

هـ ـ ح

بەپەلە