لیستی ناوی ئەو خانمە هونەرمەندانەی زۆرترین داهاتیان دەستكەوتووە (+وێنە)

sharpress.net

2146 جار خوێندراوه‌ته‌وه

21/11/2018‌

شارپرێس:
گۆڤاری "فۆربس"ی ئەمریكی لیستی ناوی ئەو خانە هونەرمەندانەی جیهانی راگەیاند، كە زۆرترین داهاتیان لەئاهەنگی گۆرانیوتن دەستكەوتووە.

بەپێی گۆڤارەكە خانمە هونەرمەندی ئەمریكی كاتی بیری لەپلەی یەكەمدایە، كە لەخولی مۆسیقای "Witness: The Tour"، 83 ملیۆن دۆلاری دەستكەوتووە.

لەپلەی دووەمیش تایلۆر سۆیفت هاتووە، كە 80 ملیۆن دۆلاری لەئەلبومەكانی دەستكەوتووە، كە تەنیا لەهەفتەی یەكەمی بڵاوكردنەوەی ئەلبوومەكانی زیاتر لەیەك ملیۆن كۆپی لێدەفرۆشرێت.

لەپلەی سێیەمیش بۆ خانمە هونەرمەند بیۆنسیە بووە، كە داهاتەكەی 60 ملیۆن دۆلار بووەو 
لەپلەی چوارەمیش پینك (Pink) بە 52 ملیۆن دۆلارو لەپلەی پێنجەمیش لەیدی گاگا بە 50 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی هاتوون.






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved