ئیفانكا ترامپ بووەتە مەترسی بۆ سەر كۆشكی سپی

sharpress.net

757 جار خوێندراوه‌ته‌وه

21/11/2018‌

شارپرێس:
ئیفانكا ترامپی كچی سەرۆكی ئەمریكا، كە راوێژكاری باوكیشییەتی، بۆ كاروباری حكومی، ئەژمارە تایبەتەكان‌و ئیمێڵی كەسی بەكارهێناوە، بەوەش مەترسی بۆ سەر كۆشكی سپی دروست كردووە.

رۆژنامەی "واشنتن پۆست"ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، كە ئیفانكا ترام لەوكاتەی چووەتە كۆشكی سپی‌و كاری راوێژكاری دەستپێكردووە، ئیمێڵە كەسییەكەی بەكارهێناوەو نامەی ئەلیكترۆنی بۆ هاوسەرەكەی جارید كۆشنەر ناردووە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، لەوكاتەی هاوكارەكانی ئیفانكا لەكۆشكی سپی پێیانزانیوە تووشی شۆك بوون‌و ئاگاداریانكردووەتەوە، بەو هەنگاوە مەترسی لەسەر ئاسایشی ئەمریكا دروست دەكات.

لەبەرانبەر ئەوەدا پارێڤەرەكەی ئیفانكا قسەی كردووەو رایگەیاندووە، ئەو نامانەی ئەو ناردوویەتی هیچی نهێنی تێدا نەبووە، بۆیە پێویست بەوە ناكات كاردانەوەی لەسەر دروست ببێت.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved