وێنە.. ترامپ‌و ئەسپەكە كاردانەوە دروست دەكەن

جیهان

21/11/2018‌ 4411 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بەهەڵسوكەوتێكی لەكۆشكی سپی بەرانبەر ئەسپێك كاردانەوەی دروستكردووە.

دۆناڵد ترامپ لەوكاتەی پێشوازی لەداری ئاهەنگی كریسمس لەگەڵ میلانیای هاوسەری لەكۆشكی سپی كرد، كە بەئەسپ‌و عەرەبانە هێنرابوون ئەو هەڵسوكەوتەی كردو كاردانەوەی دروست كردووە.

هەڵسوكەوتەكەی ترامپ بەشێوەیەك بوو، دوای سەیركردنی داری كریسمسەكە چووە لای ئەسپەكان‌و دەستی لەسمتی ئەسپەكە دا، كە ئەوە وا خێنراوەتەوە ترامپ بەمەبەست دەستی لەسمتی ئەسپەكە داوە.

بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەكاردانەوەدا گاڵتەیان بە دۆناڵد ترامپ كردووەو رایانگەیاندووە، ترامپ بۆ دەستدرێژییە سێكیسیەكانیشی واز لەئاژەڵەكانیش ناهێنێت.

پێشتر چەند جارێك دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بەدەستدرێژی سێكسی بۆ سەر چەند خانمێك تۆمەباركرابوو، كە ناوبراو ئەو تۆمەتانەی رەتكردبووەوە.

هـ ـ ح