عەبدولمەهدی دەستپێشخەری بۆ چارەسەری كێشەكانی هەولێرو بەغدا دەكات

عیراق

21/11/2018‌ 2594 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەرازی بوونی بۆ هەناردەی نەوتی كەركوك لەرێگەی هەرێمی كوردستان دەستپێشخەری كردووە بۆ چارەسەری كێشەكانی هەولێر و بەغدا.

دانا جەزا پەرلەمانتاری كورد لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، عادل عەبدولمەهدی هەنگاوێكی باشی ناوە بەو دەستپێشخەرییەی بۆ چارەسەری كێشەكانی هەولێرو بەغدا.

دانا جەزا راشیگەیاند، سەرۆك وەزیران نایەوێت كێشەكانی هەولێرو بەغدا بەردەوامی هەبێت، بۆیە دەستپێشخەری بۆ هەرێمی كوردستان كردووەو بڕیارە لەو بارەشەوە گفتوگۆ بەردەوامی هەبێت.

قسەكانی دانا جەزا لەمیانی لێدوانێكی بووە بۆ پێگەی بەغدا یەوم، دوای ئەوەی رۆژی هەینی رابردوو حكومەتی عێراق‌و هەرێم رێككەوتن بەهەناردەكردنی نەوتی كەركوك دوای زیاتر لەساڵێك لەراگیرانی.

راگیرانی هەناردەی نەوتی كەركوك لەرێگەی بۆری نەوتی هەرێم بەهۆی كێشەكانی هەولێرو بەغداوە بوو، كە چەند ساڵێكە بەردەوامی هەیەو چەند جارێكیش هەوڵی چارەسەری دراوە.

هـ ـ ح