شارپرێس:
هونەرمەندوو دەرهێنەری بەناوبانگی ئەمریكی رۆبەرت دی نیرۆ بڕیاری جیابوونەوەی لە هاوسەرەكەی جریس هایتاۆر دا، ئەوەش دوای زیاتر 20 ساڵ لەهاوسەرگیریان.
رۆژنامەی "Page Six" لەسەرچاوەیەكی نزیك بڵاویكردەوە، كە "دی نیرۆ" و "هایتاۆر" كێشەیان هەیە، بۆیە بەم نزیكانە بەفەرمی جیابوونەوەیان رادەگەیەنن.
دی نیرۆ تەمەنی 75 ساڵەو هایتاۆر تەمەنی 63 ساڵەو لەساڵی 1997 هاوسەرگیرییان كردووەو دوو منداڵیان بەناوی ئایلیۆت (20 ساڵ) و هیلین جریس (6 ساڵ).
لەساڵی 1999، دی نیرۆ داوای جیابوونەوەی كرد، بەڵام لەدادگاو بەهۆی منداڵەكانی داواكەی رەتكرایەوەو دوای ئەوەی پەیوەندییەكەیان ئاسایی بووەوە.
هـ ـ ح