بازاڕێكی گەرمی هەیە.. جگەرەكێشان زیانی ملیۆنان دۆلار لەوڵاتانی كەنداو دەدات

sharpress.net

417 جار خوێندراوه‌ته‌وه

23/11/2018‌

شارپرێس:
بەهۆی كێشانی جگەرە لەلایەن خەڵكی وڵاتانی كەنداوی عەرەبی ساڵانە ملیۆن دۆلار زیان لەئابووری ئەو وڵاتانە دەدرێت.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان زیانی جگەرەكێشان لەوڵاتانی كەنداو ساڵانە دەگاتە 220 ملیۆن دۆلار، كە ئەو رێژەیە 100% بەرزبوونەوەی تۆماركردووە.

لەو رێژەیە 21% ئەو كەسانەی جگەرە دەكێشن، كەسانی گەنجن، كە ساڵانە 70 هەزار حاڵەتی مردن لەو وڵاتانە بەو هۆیەوە تۆماردەكرێت.

هەر بەپێی سەرچاوەكان جگە لەزیانە ئابوورییەكانی جگەرەكێشان، ساڵانە ملیۆنان دۆلاریش بۆ چارەسەری كاریگەرییەكانی جگەرەكێشان خەرج دەكرێت، كە ئەوە كاریگەری لەسەر ئابووری ئەو ,ڵاتانە داناوە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved