لیستی ئەو وڵاتانەی مەترسی رووداوە سروشتییەكانیان لەسەرە

sharpress.net

368 جار خوێندراوه‌ته‌وه

23/11/2018‌

شارپرێس:
شارەزایان لەنێو 171 وڵاتی جیهان لیستی ئەو وڵاتانەیان دیاریكرد، كە مەترسی رووداوە سروشتییەكانیان لەسەرە.

بەپێی لیستەكە دوورگەی فانواتۆ و تۆنگا مەترسیدارترین وڵاتانی جیهانن، كە ئەگەری روودانی تسۆنامی لەكەناراوەكانیان هەیە.

هەر بەپێی ریزبەندییەكە وڵاتی فلیپنیش یەكێكە لەو وڵاتانەی هەمان مەترسی لەسەرەو ئەگەرە بەهۆی ئەو رووداوە سروشتییەوە ئەو وڵاتانە وێران بن‌و ژێر ئاو بكەون.

هەروەها وڵاتانی ئەمریكای ناوەڕاست‌و ئەفریقاو رۆژهەڵاتی ئاسیاو روسیا لەریزبەندی ئەو وڵاتانەن، كە مەترسی رووداو سروشتییەكانیان لەسەرە.

شارەزایان باسیان لەوەش كردووە، كە ئەو وڵاتانەی مەترسی رووداوە سروشتییەكانیان لەسەر، هیچ چارەسەركێیشیان نییەو لەهەر كاتێك ئەگەری رووداوی كارەساتیان لێدەكرێت.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved