ترامپ نایەوێت ئیفانكا بە هێلاری كلینتۆن بەراورد بكرێت

sharpress.net

315 جار خوێندراوه‌ته‌وه

23/11/2018‌

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا داوای كرد، ئیفانكای كچی بەهێلاری كلینتۆنی وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریكا بەراورد نەكرێت.

دۆناڵد ترامپ لەدوای ئەوەی ئاشكرابوو، كە ئیفانكا ئەژماری تایبەتی خۆی بۆ ناردنی ئیمێڵ بەكارهێناوە، داوای كرد بەهێلاری ئەژمار نەكرێت.

سەرۆكی ئەمریكا لەو بارەوە رایگەیاند، كە ئەو نامانەی ئیفانكا لەرێگەی ئەژمارەكەی خۆی ناردوویەتی هیچ نهێنییەكی تێدا نەبووەو نامەی ئاسایی بوون، بۆیە ناكرێت بەهێلاری بەراورد بكرێت.

ترامپ راشیگەیاند، هێلاری پێشتر 33 هەزار نامەی لەرێگەی ئەژماری تایبەتی خۆی بەئمێڵ ناردووە، لەوكاتەی وەزیری دەرەوە بووە، كە ئەوەش مەترسی لەسەر ئاسایشی ئەمریكا دروست كردووە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved