قـاوەو چـار زیانی بـۆ ژنـانـی دووگـیـان‌و كۆرپەكەی هـەیـە

sharpress.net

73 جار خوێندراوه‌ته‌وه

24/11/2018‌

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەكی زانایانی ئیرلەندا، خواردنەوەی چا و قاوە بۆ ژنان لەماوەی دووگیانیدا زیانی هەیەو نابێت بیخۆنەوە.

هەر بەپێی توێژینەوەكە زیانی قاوەو چا بەهۆی بوونی مادەی كافاینە تێیاندا، كە كاریگەری لەسەر كۆرپەلەی ناو سكیان دەبێت‌و كێشیان كەمدەكاتەوە.

پێگەی American Journal of Clinical Nutrition بڵاویكردەوە، ئەو توێژینەوەیە لەسەر دایكی 941 منداڵ ئەنجامیانداوە، كە ئەنجامەكەی بەوە بووە بەرێژەی 84% كافاین كاریگەری لەسەر ژنی دووگیان دادەنێت‌و بەرێژەی 38% چا كاریگەری دادەنێت.

هەروەها توێژینەوەكە باسی لەوەش كردووە، كە خواردنی چەند میلیگرامێكی رۆژانە لەلایەن دایكانی دووگیان، كاتێك كۆرپەكەی تەمەنی سێ‌ مانگ بێ‌، ئەوە بەرێژەی 72 گران كێشی دادەبەزێت‌و ئەگەر رێژەكەش زیاتر بێت، رێژەی دابەزینی كێشی كۆپەكە زیاتر دەبێت.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved