رێگاكانی دكتۆرێكی ژاپۆنی بۆ درێژكردنی تەمەنی مرۆڤ

sharpress.net

379 جار خوێندراوه‌ته‌وه

24/11/2018‌

شارپرێس
دكتۆرێكی ژاپۆنی بەناوی "چیجیاكی هینوهارا، دەستی كرد بەدانانی سیستەمێكی تەندروستی، كە ئەمەش وای كرد ژاپۆنییەكان لەناو گەلانی تردا تەمەن درێژتر بن.

ناوبراو خۆشی پەیڕەوی بەسیستەمەكە كردووەو لەدوای ئەوەی تەمەنی گەیشتە 75 ساڵ ئینجا 150 كتێبی نوسیووەو لە تەمەنی سەد ساڵیشدا خەڵكی چارەسەر كردووەو وانەی خوێندووە.

هینوهارا لەتەمەنی 105 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، ئەوەش لە 18ی تەموزی 2017، ناوبراو تەنیا بەرێوەبەری نەخۆشخانەیەكی جیهانی نەبوو، بەلكَو كاتێك گەیشتە تەمەنی 90 ساڵی مۆسیقای بۆ نەخۆشەكانی دەژەنی، تا دوا رۆژی ژیانی دەرۆیشت بۆ كارەكەی، پەرتوكی تۆمارەكەی چاوپێكەوتنی پێنج مانگ دوای ئەو كاتەی تێدا رێكخرابوو.

دكتۆری ناوبراو رێساكانی درێژكردنەوەی تەمەنی دانابوو، هەندێك لەوانە چاوەڕواننەكراو بوو..
-مرۆڤ وزە لە دڵخۆشی وەردەگرێت نەوەك لە خواردن و خەوتن، بیربكەنەوە چۆن لە قۆناغی مندالێدا نانخواردنتان بیردەچو، و پێویستیشتان بەخەو نەبوو، لەبەرئەوە پێویست ناكات جەستەتان لەسەر خواردن و خەو رێكبخەن.
-خەڵكی لەهەر رەگەزێك بێت دەتوانێ تەمەنی درێژ بێت و زۆر بژی، شتێكی هاوبەش لەنێوانیاندا هەیە و نابینین كەسێكی قەلەو تەمەنی لەوانی تر درێژ تر بێتن بۆ نمونە ، من قاوە یان شیر یان شەربەتیكی پرتەقال لەگەڵ كەوچكێك زەیتی زەیتون بۆ بەیانی دەخۆمەوە (ئەمانە سود مەندن بۆ دەمارەكان و پێست). بۆ نێوەرۆ شیرو پسكیت، یاخود هیچ ناخۆم ، ئەگەر زۆر سەرقاڵ بیت و كار بكەیت بەهیچ شێوەیەك هەست بەبرسێتی ناكەیت. لە ئێوارەشدا هەندێ سەوزەو پارچەیەك ماسی و تۆزێ برنج دەخۆم، لە هەفتەیەكیشدا 100 گرام گۆشتی بێ چەوری دەخۆم.
-پلان بۆ دوارۆژێكی دور دابنێن، من پەرتوكی تۆمارەكەم پریەتی لە كاتی چاوپێكەوتن تا ساڵی داهاتوو
-خانەنشینی پێویست نیە.
-شارەزای و لێهاتویەكانتان لەگەڵ ئەوانی تردا دابەش بكەن، من لە ساڵێكدا 150 موحازەرە دەڵێمەوە، هەر موحازەرەیەكم كاتژمێرێك تا كاتژمێرو نێوێك دەخایەنێت و لەسەر پێ دەوەستم.
-كاتێ دكتۆرێك پێت دەڵێ پێویستت بە پشكنین یان نەشتەرگەریە، پرسیاری لێ بكەن، هەمان شت بە مناڵ و ژن و نزیكەكانی خۆت دەڵێیت؟ و دكتۆرەكان چارەسەری هەمو نەخۆشیەك ناكەن.
-بۆ ئەوەی بە تەندروستیەكی باش بمێننەوە بەسەر قادرمەكاندا سەركەوە.
-هۆنراوەی روبرت براونگم زۆر بە دڵە كە دەڵێت پێویستت بە ئامانجی گەورە هەیە بۆ خۆت، لە هونەرو ژیان، ئەگەر وێنەی بازنەیەك بكێشین پێویستە زۆر گەورە بێت بە شێوەیەك پەیوەندی بەهەمو ژیانتەوە هەبێت. ئێمە هەموی نابینین جگە لە بەشێكی بازنەكە نەبێت، كەوانەیەك دەبینیت، بەشەكانی تر هەمووی دورن لە ماوەی بینینمان و ژیانمان.
-ئێش و ئازار شتێكی ئالۆزو نادیارن، باشترین رێگە لە هەڵس و كەوتكردن لە گەڵیدا بینینەوەی شتێكی گرنگە، كاتێ مناڵ دانی ژان دەكات، پێویستە یاری لەگەڵ بكەیت، یەكسەر ئێشەكەی بیر دەچێتەوە، پێویستە نەخۆشخانەكان ئەمانە لەبەرچاو بگرن. ئێمە لە نەخۆشخانەی – سانت لۆكس- موسیقاو ئاژەڵ و چارەسەرمان بە هونەر هەیە، هەموو ئەمانە یارمەتیدەرن.
-تا ئەتوانی لە شتی ماددی بە دوور بە، بیربكەرەوە: كەس نازانێ كەی دەمرێت، كەواتە ئەو هەمو شتە بۆ كوێ دەبەیت.
-پیویستە نەخۆشخانەكان بۆ روبەروبونەوەی كارەساتەكان دروست بكریت، پێویستە هەموو كەس وەربگرێت، ئەوەی لە دەرگا دەدات، نەخۆشخانەكان وەها دروست بكەن كه بتوانن، نەشتەرگەری تێدا بكەن ئەگەر پێویست بكات لە هەر شوێنێك : قاتی خوارەوە، لەناو رێرەوەكان، لەناو كەنیسە.
-زانست بەتەنها ناتوانێت هاوكاری خەڵك بكات، نەخۆشیەكان پەیوەندیەكی پتەویان بە رۆحمانەوە هەیە، بۆ تێگەیشتن لە نەخۆشی و هاوكاری كردنی خەلكی، تەنها زانست پێویست نیە، بەڵكو هونەریش گرنگە.
-ژیان پڕە لە شتی چاوەڕواننەكراو، كاتێ تەمەنم 59 ساڵ بو لە ئازاری 1970، لە تۆكیوەو رۆشتم بۆ فۆكۆكا، فرۆكەكەمان لەلایەن ئەندامانی شانەی شیوعی سوپای سورەوە رفێنرا، لە چوار رۆژی دوای ئەوەدا بە كورسیەكەوە بەسترابومەوە لە 40 پلەی گەرمادان چونكە من دكتۆر بوم چاودێری خۆم دەكرد و سەرم سورما بو لە توانای جەستە كە دەتوانێت لەگەل كێشەكاندا رابێت.
-لە ژیاندا كەسێك بكەن بە نمونەی بەرز و هەوڵ بدەن لەو زیاتر بەدەست بهێننن باوكم لە ساڵی 1900 چو بۆ ئەمەریكا بۆ خوێندن لە زانكۆی دیوك لە كارولینای باكور، ئەو بەلای منەوە پاڵەوانیك بو.
-ژیان بۆ ماوەیەكی درێژ شتێكی گرنگە، ئێمە گرنگی بەخێزانمان دەدەین تا 60 ساڵی، لەپاش ئەوە پێویستە كار لە پێناو باشی كۆمەلگەدا بكەین، پاش ئەوەی بومە 65 سال، 18 كاتژمێر بەبێ بەرانبەر لە رۆژێكدا كاردەكەم، حەوت رۆژ لە هەفتەیەكدا، لەزەت لە هەر چركەیەكیش دەبینم.

هیموهارا بە " گەوهەری زیندوی ژاپۆن، ناسراوە، وەها وەسفكراوە " دكتۆرێكی ئاسایی نییە".






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved