ئیمارات مه‌رجه‌كانی پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی ئاشكراكرد

sharpress.net

8779 جار خوێندراوه‌ته‌وه

24/11/2018‌

شارپرێس:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئیمارات كۆمه‌ڵێك مه‌رجی نوێی بۆ پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی له‌وڵاته‌كه‌یاندا ئاشكراكرد.

له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوه‌وه‌ پاسپۆرتی ئیماراتی یه‌كێك بووه‌ له‌و پاسپۆرتانه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیی‌و جیهان، كه‌ خواستێكی زۆری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی هه‌یه‌، له‌وڕوه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئیمارات له‌نوێترین بڕیاره‌كانیدا، مافی مانه‌وه‌ی 10 ساڵ كه‌ دواتر نوێده‌كرێته‌وه‌، بداته‌ هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێك، كه‌ به‌ به‌های 2 ملیۆن‌و 700 هه‌زار دۆلار له‌ئیمارات وه‌به‌رهێنان بكات.

- مافی مانه‌وه‌ی پێنج ساڵ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ به‌های 1 ملیۆن ‌و 300 هه‌زار دۆلار له‌ ئیمارات موڵكێك ده‌كڕن.

- مافی مانه‌وه‌ی پێنج ساڵ بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا بۆ خوێندن ڕووده‌كه‌نه‌ ئیمارات، به‌و مه‌رجه‌ی خاوه‌نی نمره‌یه‌كی به‌رز بن.

- مافی په‌نابه‌رێتی بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ توێژینه‌وه‌ له‌ بواره‌كانی ڕۆشنبیریی، پزیشكی ئه‌نجامده‌ده‌ن، یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ بواره‌كانی هونه‌ر‌و ئه‌ده‌ب داهێنه‌رن.


ڕ . ج




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved