لیستی ئەو وڵاتانەی بەدرێژایی ساڵ كەشوهەواو پلەیەكی گەرمای جێگیریان هەیە

sharpress.net

1319 جار خوێندراوه‌ته‌وه

25/11/2018‌

شارپرێس:
پێگەی "Business Insider" لیستی ئەو وڵاتانەی بڵاوكردەوە، كە بەدرێژایی ساڵ پلەی گەرماو كەشوهەوای جێگیریان هەیە.

بەپێی ئەو پێگە ئەلیكترۆنییە وڵاتی جیبۆتی لەسەروو ریزبەندی ئەو وڵاتانەیە، كە پلەی گەرمای بەدرێژایی ساڵ لەپلەی 28.5 سەدی دێگیرەو بەدوای ئەویش وڵاتی مالی بە پلەی 28.4 سەدی دێت.

پلەی سێیەمیش بۆ وڵاتانی نێجر، بوركینا فاسۆ و دوورگەی "Saint-Barthélemy" لەزەریای هندی، كە پلەی گەرمایان لە 28.3 پلەی سەدییە.

هەروەها دوورگەی "ئاروبا" باشووری دەریای كاریبی‌و گامبیا ی ئەفریقا 28 پلەی سەدیان هەیەو سودانیش پلەی گەرمای 27.9 پلەیەو ماڵدیف و مۆریتانیا 27.8 پلەو سەنیگال 27.5 پلەو چاد بـە 27.3، و  دوورگەی میكرۆنیسیا باشووری دەریای هادی بە 27.2 پلە دێن.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved