ئەنجلینا جولی و براد پیت چارەنووسی منداڵەكانیان یەكلادەكەنەوە

sharpress.net

678 جار خوێندراوه‌ته‌وه

25/11/2018‌

شارپرێس:
براد پیت و ئەنجلینا جولی هونەرمەندانی ئەمریكی لەسەر شێوازی بەخێوكردنی منداڵەكانیان رێككەوتن، دوای ئەوەی لەیەك جیابوونەوە.

دوو ساڵ دەبێت ئەنجلیناو پیت لەیەك جیابوونەتەوە، بەڵام تائێستا چارەنووسی منداڵەكانیان بەهەڵواسراوی ماوەتەوە، كە ئەنجلینا جولی، دەیویست هاوسەرەكەی پێشووی لەبەخێوكردنی منداڵەكانیان بێبەش بكات، ئەوەش بەپێی رۆژنامەی دەیلی مەیل.

هەر بەپێی رۆژنامەكە بەم دوایانە ئەو دوو هونەرمەندە ئەمریكییە لەسەر بەخێوكردنی منداڵەكانیان رێككەوتوون‌و ناوەڕۆكی رێككەوتنەكەش دیارنییەو لەنێوان خۆیان ماوەتەوە.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، براد پیت كاتی بۆ بینینی منداڵەكان دەبێت، كە جگە لەوە هەردوولا لەسەر دابەشكردنی موڵك‌و ماڵەكانیشیان رێككەوتوون.
جولی لە مانگی ئەیلوولی رابردوو لەدادگای لۆس ئەنجلسی ئەمریكی بەفەرمی جیابوونەوەی خۆی راگەیاند، كە دوو ساڵ بوو كێشەیان لەسەر ئەو پرسە هەبوو، ئەوەش بووە رۆژەفی میدیا ئەمریكی‌و جیهانییەكان.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved