"درۆیەكی بچووك" تووشی 10 ساڵ زیندانی كرد

sharpress.net

663 جار خوێندراوه‌ته‌وه

25/11/2018‌

شارپرێس:
دادگایەكی یۆنانی، بڕیاری زیندانیكردنی بۆ كرێكارێكی پاككەرەوە دەركرد، ئەوەش بەتاوانی نووسینی زانیاری ناراست لەفایلە كەسییەكەی.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردەوە، كە ئەو كرێكارە تەمەنی 53 ساڵ بووەو لەدایەنگەیەكی حكومی كاری كردووەو دوای ئەوەی لێكۆڵینەوەی لێكراوە دەركەوتووە لەسەر خوێندنی سەرەتایی زانیاری ناراستی داوە بەوەزارەتی پەروەردە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، ئەو كرێكارە لەجیاتی ئەوەی بنووسنێت پێنج ساڵ لەخوێندگەی سەرەتایی خوێندوویەتی، نووسیوییەتی شەش ساڵ خوێندوویەتی‌و بەو هۆیەوە سكاڵای لەسەر تۆماركراوە.

لەئێستادا بڕیاری دادگا بۆ زیندانیكردنی ئەو كرێكارە كاردانەوەی دروستكردووەو رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ بەرگری دەكەن‌و بڕیارەكەی دادگا بە "نامرۆڤی" وەسف دەكەن.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved