كۆمپانیای ئەپڵ نرخی مۆبایلی "ئایفۆن XR" كەمدەكاتەوە

sharpress.net

595 جار خوێندراوه‌ته‌وه

25/11/2018‌

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان، كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی بڕیاری داوە نرخی مۆبایلی "ئایفۆن XR" كەمبكاتەوە، ئەوەش دوای دوو مانگ لەخستە بازاڕی ئەو جۆرە مۆبایلە.

رۆژنامەی "ۆوڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، بڵاویكردەوە، ئەپڵ لەبازاڕەكانی ژاپۆن بڕیاری كەمكردنەوەی نرخی ئەو مۆبایلەیداوەو بڕیارە لەبازاڕەكانی تریش نرخەكەی كەمبكاتەوە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، ئەپڵ بەهۆی داواكاری كۆمپانیا فرۆشیارەكانی ژاپۆن نرخی ئایفون XR دابەزاندووە.

بەپێی رۆژنامەكە لەهەفتەی داهاتووەوە نرخی ئەو جۆرە مۆبایلە نزمدەكاتەوە، بەبێ‌ ئەوەی رێژەی كەمكردنەوەكە ئاشكرابكرێت، كە نرخی ئێستای 750 دۆلاری ئەمریكییە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved