سارە عەبدولرەحمان نامەیەك ئاراستەی سەرۆكی ڤیستڤاڵی قاهیرە دەكات

sharpress.net

237 جار خوێندراوه‌ته‌وه

25/11/2018‌

شارپرێس:
هونەرمەندی میسری سارە عەبدولرەحمان، رایگەیاند فیلمی "لیل خارجی" باشترین فیلمی خولی چلی ڤیستڤاڵی سینەمایی قاهیرە بووە.

ئەو پەیامەی سارە بۆ محەمەد حەفزی سەرۆكی ڤیستڤاڵی سینەمایی قاهیرە بووە، كە پێشبینی كردووە فیلمی"لیل خارجی" و "لا أحد هنا" ببنە باشترین فیلمەكانی ئەو ڤیستیڤاڵە.

فیلمی "لیل خارجی" ، كەریم قاسم و منی هلا و شریف قاسم، رۆڵی تێدا دەگێرن‌و رۆڵی سەرەكیان هەیە، هەریەكە لە عەلی قاسم، ئەحمەد مەجدی، ئەحمەد مالیك، بسمە، عمرو عابد، سەبری عبد منعم، تألیف شریف اڵالفی رۆڵی لاوەكی.

فیلمەكە لەدەرهێنانی ئەحمەد عەبدوڵڵا سەیدو یەكێكە لەفیلمە بەناوبانگەكانی وڵاتی میسر، كە بەشداری چەند ڤیستڤاڵێكی نێودەوڵەتیشی كردووە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved