دەزگای هەواڵگری پاكستان "ISI" بەهێزترینی جیهانە

جیهان

25/11/2018‌ 5249 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: حلمی رەسول رەزا
هەر وڵاتێكی جیهان بگریت خاوەن ئاژانس‌و دەزگای هەواڵگری جۆراوجۆرە و لەهەمان كاتدا سروشتی كارەكانیان پەیوەستە بەو ئاڵینگارانەی رووبەروویان دەبێتەوە. 

ئەو دەزگایانە هەڵدەستن بە كۆكردنەوەی زانیاری چاودێریكردنی ئاسایشی دەوڵەت و جێیەجێكردنی ئامانجی سەربازی‌و سیاسی، سەرەرای پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی‌و رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و چالاكی جۆراوجۆری تر. 

دەزگا هەواڵگیرییەكان بە نهێنی كار دەكەن و پێوەرێك نییە چالاكیەكانیان بسەلمینێت، بەڵام بە پێی ماڵپەڕی  " foxnewspoint"، پۆلێنكردنەكە بۆ ساڵی 2018، بەم شێوەیەیە:

دەزگای هەواڵگری پاكستانی  ISI
 ئەم دەزگایە هەوڵی ئازایەنەو چاونەترسانە دەدات لە روبەروبونەوەی تیرۆردا نەك تەنها لە پاكشتان بەڵكو لە جیهان، لە ساڵی 1948 لەلایەن ئەفسەرێكی ب‌ریتانیەوە دامەزراوە و لە ساڵی 2011 بە باشترین دەزگای هەواڵگری لە لایەن پێگەیەكی بەناوبانگی بریتانیەوە دانراوە.

هەواڵگری ناوەندیی ئەمەریكی  CIA
لە بەهێزترین دەزگا هەواڵگریە جیهانیەكانە، بەهۆی هەوڵدانەكانی بۆ روبەروبونەوەی تیرۆر لە جیهاندا و بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، سەرەرای ئەوەی توانای لە رادەبەدەری هەیە لەگەڵ خۆرێكخستن و گونجان لەگەل دەزگا هەواڵگریە جیهانیەكانی تر. ئەم دەزگایە ماوەی 70 ساڵە دروست كراوە، و لەدوای 11ی سیپتەمبەری 2001 گرنگی زۆری پێدراوە، بۆدجەی تەرخاانكراوی ساڵانەی دەگاتە 15 ملیار دۆلار.

هەواڵگری سەربازی بریتانی  M16
ساڵی 1994 وەكو دەزگایەك راگەیەنرا، رۆڵێكی گەورە لە روبەروبونەوەی تیرۆردا دەبینێ لە جیهان، تیچوی ساڵانەی ئەم دەزگایە نزیكەی 2.6 ملیار جونەیهی ئیستەرلینیە.

دەزگای ئاسایشی فیدراڵی روسی  FSB
لە بەهێزترین دەزگاكانی هەواڵگریە لە جیهاندا، كاری تەنها روبەروبونەوەی تیرۆر نیە، بەڵكو چاودێری ئاسایش و جموجوڵەكانی سنوریش دەكات، سەرەرای ئەوەی لێكۆڵینەوە لەگەل تاوانە مەترسیەدارەكان و پێشیلكردنی یاسای فیدرالی و ..تد دەكات.

هەواڵگری فیدرالی ئەڵمانی BND
ئەم دەزگایە بۆ ماوەی 60 ساڵ دەبێت دامەزراوە لە شوێنێكی نزیك شاری میونخ، ناوی لە تۆمارانەدایە كە توانایەكی زۆر بەهێزی هەیە لە كۆكردنەوەی زانیاری جۆراوجۆر دەربارەی تیرۆر و بڵاوبونەوەی چەكی كۆكوژ، سەرەرای سپی كردنەوەی پارەو كۆچكردنی نایاسایی و ..تد ، بودجەی ساڵانەی دەگاتە نزیكەی 832 ملیۆن دۆلار.

باڵی لێكۆڵینەوەو شیكاركردنی هیندی RAW
بارەگای سەرەكی ئەم دەزگایە لە نیودەلهیە، لە ساڵی 1968 دا دامەزراوە، ئەمەش لە پاش شكستی هەواڵگری كە روبەروی بوەوە لە ئەنجامی ململانێی ( هیند- پاكستان). دەزگایە چاودێری بابەتی سیاسی و سەربازی و ئابوری و زانستی دەكات، جگە لەوەی رۆڵی سەرەكی دەبینێت لە روبەروبونەوەی تیرۆردا.

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی فەرەنسی DGSE
لە ساڵی 1982 ەوە دەستی بەكار كردوەو بارەگای سەرەكی لە پاریس ە، تواناكانی وەك CIA ئەمەریكی و M16 ی بریتانیە، بودجەی ساڵانەی خەرجیەكانی دەكاتە 731 ملیۆن دۆلار.

هەواڵگری نهێنی ئوسترالی ASIS
بودجەی ساڵانەی ئەم دەزگایە 468 ملیۆن دۆلارە و چالاكیەكانی لە ناوخۆو دەرەوەی وڵات ئەنجام دەدات و هاوكاری دەزگا هەواڵگریە جیهانیەكان دەكات، تەمەنی ئەم دەزگایە 64 ساڵەو لە پۆلێنكردنەكاندا بە بەهێزترین دادەنرێت لە ئاستی جیهاندا.

وەزارەتی ئاسایشی دەوڵەتی چاینی MISS
هەمو بنەماو رەگەزەكانی بەهێزیی دەزگا هەواڵگریەكانی تێدایە، ساڵی 1983 دامەزراوە و رۆڵێكی بەرچاوی بینیوە لە چالاكیە جیاوازەكانیدا لە روبەروبونەوەی تیرۆر لە ناوچەكانی تایوان و ماكاو هۆنگ كۆنگ، پاراستنی ئاسایشی سیاسی لە كارە یەكەمینیەكانیەتی و بودجەی ساڵانەی لە نێوان 3 تا 4 ملیار دۆلارە.

دەزگای مۆسادی ئیسرائیلی MOSSAD
ئەم دەزگایە بە رێنماییەكانی سەرۆك وەزیرانی پێشوتری ئیسرائیل داڤید بن گۆریون لە ساڵی 1949دا دامەزراوە. چالاكیەكانی مۆساد جۆاروجۆرن و زیاتر لەسەر خاڵی پاراستنی ژیانی یەهودیەكان دەوەستێ، ژمارەی ئەندامەكانی 7 هەزار كەسەو بودجەی ساڵانەی دەگاتە 2.3 ملیار دۆلار.