دەرهێنەرێكی كورد لە دێرسیم دەست بەسەركرا

sharpress.net

126 جار خوێندراوه‌ته‌وه

25/11/2018‌

شارپرێس:
كازم ئۆز، دەرهێنەری بەناوبانگی كورد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیاوە بەتۆمەتی پەیوەندیكردنی بە پەكەكەوە دەستگیركرا.

 میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، هێزێكی ئەمنی لە توركیا بە فەرمانی دادگای كۆماری لە ئامەد كازم ئۆزی، دەرهێنەری كوردیان دەست بەسەركردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو دەرهێنەرە لە رێگا بووە  لە دێرسیمەوە بۆ شاری ئەلعەزیز، دواتریش رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئەمنی ناوچەی پەرتەكی كراوە.

كازم ئۆز، دەرهێنەری ناوداری كورد، لە شاری دێرسیم لە ساڵی 1973 دا لە باكووری كوردستان لە دایك بووە، لە ساڵی 2003 خوێندنی لە بواری سینەما تەواوكردووە، ئەو یەكێكە لەو دەرهێنەرە كوردانەی باسی كێشەی كوردانی باكوری كوردستانی كردووە.

كازم ئۆز خاوەنی چەندین فیلمە، نوێترین فیلمی بەناوی زەر بوو، كە ساڵی 2016 لە توركیا بەرهەمی هێناوە.
ه.م





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved