خولی ئیتاڵی.. ئەیسی میلان سەرکەوتنی بەسەر لازیۆ بەدەستهێنا

sharpress.net

75 جار خوێندراوه‌ته‌وه

25/11/2018‌

شارپرێس:
یانەی ئەیسی میلان لە دوایین خولەکەکاندا دوو خاڵی لەدەستدا و نەیتووانی بەرگری لە پێشکەوتنی بکات بەرامبەر یانەی لازیۆ.

لە گەڕی سێزدەی سێریا ئەیدا میلان لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بووە میوانی لازیۆ و هەردوو یانە بە گۆڵێک یەکسانبوون.

دوای ئەوەی گێمی یەکەمی یارییەکە بەیەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، لە خولەکی 78 فرانک کیسی گۆڵێکی بۆ رۆسۆنێری تۆمارکرد، یارییەکە تاوەکو دوایین خولەکەکان بەم ئەنجامە بەردەوامبوو، بەڵام لازیۆ لە دوایین خولەکی کاتی زیادکراودا لەرێگەی خواکین کۆریا ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و یارییەکە بەیەکسانبوون بە گۆڵێک کۆتاییهات.

دوای ئەم یارییە لازیۆ لە پلەی چوارەم بووە خاوەنی 23 خاڵ و میلانیش لە پلەی پێنجەمە بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ.

هـ ـ ر





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved