شارپرێس:
یانەی مانچستەر یونایتیدی ئینگلیزی نرخی گۆڵپارێزی یانەكەی دێڤید دی خیای ئیسپانی دیاریكرد، كە بەنیازە بیفرۆشێت.
رۆژنامەی زە سەن بڵاویكردەوە، كە یانەی مانچستەر دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو بە بڕی 75 ملیۆن جونەی ئیستەرلینی ئەو یاریزانە بفرۆشێت.
ئەمە لەكاتێكدایە كۆتایی ئەم وەرزە كۆتایی بەگرێبەستی دی خیا دێت، كە یانە ئینگلیزییەكە بەم نزیكانە گرێبەستی ئەو گۆڵپارێزە ئیسپانییە نوێبكاتەوە.
رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە یانەی یۆڤانتۆس بەهێزترین یانەیە دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو ئەو گۆڵپارێزە بكرێتو بیكاتە گۆڵپارێزی سەرەكی خۆی.
هـ ـ ح