ڤالێنسیا دوو ئەستێرە لەدەستدەدات

sharpress.net

74 جار خوێندراوه‌ته‌وه

26/11/2018‌

شارپرێس:
مارسیلینۆ گارسیا تۆراڵی راهێنەری یانەی ڤالێنسیا لیستی ناوی 21 یاریزانی راگەیاند، ئەوەش بۆ یاری بەرانبەر یانەی یۆڤانتۆس لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بەپێی لیستەكە ئیزكێل گارای و دینیس چیریشیف ئەو دوو ئەستێرەی یانەی ڤالێنسیان، كە ناتوانن بەشداری یارییەكە بكەن.

ئەو دوو یاریزانە ماوەیەكە لەیاریگاكان دووركەوتوونەتەوە ئەوەش بەهۆی پێكانەوە، كە ئەگەریان هەبوو بۆ یارییەكەی بەرانبەر یۆڤانتۆس بەشداری یارییەكە بكەن.

یانەی یۆڤانتۆس‌و ڤالێنسیا رۆژی سێ‌ شەممە لەگەڕی پێنجەمی قۆناغی یەكەمی خولی یانە پاڵەوانەكان رووبەڕووی یەك دەبنەوە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved