ژمارەیەكی نوێ‌ بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ

sharpress.net

126 جار خوێندراوه‌ته‌وه

26/11/2018‌

شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس ژمارەیەكی نوێی تۆماركرد، كە 50 ساڵ پێش ئێستا تۆماركراوە.

رۆناڵدۆ بەتۆماركردنی گۆڵێك لەیاری یانەی یۆڤانتۆس بەرانبەر سبال لەهەفتەی 13ی خولی ئیتالی ئەو ژمارەی تۆماركردووە، كە یارییەكەیان (2-0) بردەوە.

رۆناڵدۆ گۆڵی یەكەمی تۆماركرد، بەوەش ژمارەی گۆڵەكانی گەیاندە نۆ گۆڵ لەخولی ئیتالی‌و گۆڵكاری خولەكەشە، كە ئەو ژمارەیە لە (1968-1969)، لەلایەن یاریزانی پێشووی یانەی یۆڤانتۆس بێترۆ ئاناستاسی تۆماركراوە.

ئەو یاریزانەی پێشووی یۆڤانتۆس لە 13 هەفتەی خولی ئیتالی هەشت گۆڵی تۆماركردووە، كە رۆناڵدۆ بەو نۆ گۆڵە ژمارەكەی ئەو یاریزانەی شكاندووە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved