بەكارهێنانی مۆبایلی زیرەك دەبێتە هۆی دروستبوونی زیبكە لەدەموچاو

تەندروستی

26/11/2018‌ 782 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دكتۆر ئەنجالی ماهتۆ، هۆكارێكی نوێی بۆ دروستبوونی زیبكەی لەسەر دەموچاو ئاشكراكرد، كە چاوەڕواننەكراوە.

بەقسەی ئەو پزیشكە، چەند هۆكارێك هەیە بۆ دەركەوتنی زیبكە لەسەر دەموچاو، یەكێك لەهۆكارە سەرەكییەكانیش، كە بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ‌ دەركەوتووە، بەكارهێنانی مۆبایلی زیرەكە.

هەر بەقسەی ئەو پزیشكە هۆكاری دەركەوتنی زیبكە لەسەر دەموچاو سنگ پەیوەندی بەوەوە هەیە، كە مۆبایلە زیرەكەكان زۆرترین بەركەوتن‌و نزیكیان لەسەر ئەو بەشانەی جەستە هەیە، بەتایبەتی بەهۆی ئەوەی داناپۆشرێن.

دكتۆر ماهتۆ هەروەها باسی لەوەش كردووە، كە مۆبایلی زیرەك چەند نەخۆشییەكی تریش تووشی پێست دەكات، بەتایبەتی نەخۆشی پیری‌و زوو چرچبوونی.

هـ ـ ح