ئەمریكییەكان لەرۆژی "هەینی رەش" كەلوپەل دەكڕن

sharpress.net

230 جار خوێندراوه‌ته‌وه

26/11/2018‌

شارپرێس:
كۆمپانیای ماستەر كارد رایگەیاند، ئەمریكییەكان لەرۆژی هەینی رەشی ئەمساڵ، بە بەهای 23 ملیار دۆلار كەلوپەلیان كڕیوە، كە ئەوەش بەڕێژەی 9٪ لەچاو ساڵی رابردوو زیادیكردووە.

هەروەها یەكێتی نەتەوەیی بازرگانی (NRF) لەویلایەتە یەكگرتووەكان رایگەیاند، كە 116 ملیۆن ئەمریكی لەرۆژی "هەینی ڕەش" رژاونەتە سەر شەقامەكان‌و لەماركێت‌و ناوەندە بازرگانییەكان كەلوپەلیان كڕیوە.

رۆژی "هەینی رەش" لە 1924 دەستیپێكردووە، كە لە لایەن بازرگان Macy لە نیۆیۆرك داهێنراوە، بەهۆی رۆژی "چەژنی سوپاس گوزاری" پەیڕەو كاروەو "سانتا كلۆز"یش بەشداری تێدا كردووە.

هەموو كۆتا هەینی مانگی 11ی لەساڵێكدا بە "رۆژی هەینی رەش" ناسێنراوە، كە لەو رۆژەدا كۆمپانیاو ماركێتەكان داشكاندنی گەورە دەكەن‌و خەڵكیش روو لەكڕینی كەلوپەل دەكەن.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved